موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت

08.09.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی 2019ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلول موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت و ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلول موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ موچه‌ی مانگی مایسی 2019ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ 27ی ئاب دابه‌شكرا، به‌به‌راورد به‌ مانگی ڕابردوو موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ 15 ڕۆژ دواكه‌وتووه‌.