وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشوازى له‌شاندێکى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌کات

08.09.2019
جەماوەر نیوز
 ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 8-9-2019 ،به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشوازى له‌شاندێکى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر و کارگێڕى کۆمیته‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌کات ،که‌به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى سه‌ردانى به‌رێزیان کردبوو.

له‌دیدارێکدا وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان سوپاس و پیزانینى خۆى بۆ شاندى میوان ده‌ربڕى و هیواى خواست بتوانێ له‌ماوه‌ى کارکردنیدا خزمه‌ت به‌که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان بکات به‌بێ جیاوازى و به‌پێى شایسته‌ییان له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى ئازاره‌کانیان و باشکردنى بژێوى ژیانیان ،ئومێدیشى خواست هه‌مولایه‌ک هاوکارى جدى بن بۆ جێبه‌جێکردنى کارنامه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان.

  له‌ىلا خۆیانه‌وه‌ شاندى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان وێڕایى ده‌بڕینى پیرۆزبایى پشتیوانى و هاوکارى خۆیان بۆ خزمه‌تکردن به‌که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان دوپاتکرده‌وه‌ .