شێخ جه‌عفه‌ر: له‌گه‌ڵ دروستکردنى ئه‌نجومه‌نێک یا به‌ره‌یه‌کین بۆ حیزبه‌کان به‌ڵام بێ ده‌ستوه‌ردانه‌ کاروبارى داموده‌زگا فه‌رمیه‌کان

11.09.2019
جەماوەر نیوز
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم که‌ هاوکات ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه‌ باس له‌بۆچونى حزبه‌که‌ى ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نێک بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان.

" ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌که‌ بۆ کۆده‌نگى بێت، چونکه‌ ئێستا ڕه‌نگه‌ هه‌ر حزبێک په‌یوه‌ندى هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت "

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌لێدوانێکیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا وتی" له‌ڕاستیدا من هیچ زانیارییه‌کم نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ یا هیچ باسێک کرابێت له‌مه‌کته‌بى سیاسى یا سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانین که‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمى کوردستان سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها حکومه‌ت هه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووى به‌ یاسا ڕێکخراوه‌، وه‌ هه‌ریه‌که‌ کارى خۆى هه‌یه‌ و له‌ بوارى خۆیدا کارده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێک دروست ببێت که‌ ده‌ستى حکومه‌ت و په‌رله‌مان ببه‌ستێت و ده‌ست وه‌ربدارته‌ کاروبارى ئه‌و سێ دامه‌زراوه‌یه‌(سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم،په‌رله‌مان هه‌روه‌ها حکومه‌ت) ئه‌وا به‌ڕاستى من پێم باش نیه‌ چونکه‌ هه‌ریه‌ک له‌و سێ دامه‌زراوه‌یه‌ کارى خۆیان هه‌یه‌ و سه‌ربه‌خۆن له‌و کارانه‌ى پێیان دراوه‌، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێکیش بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ ناوخۆییه‌کان و یه‌کڕیزى میلله‌ته‌که‌مان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ له‌میلله‌ته‌که‌مان ده‌کرێت یا کۆده‌نگیه‌ک بێت بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى میله‌ته‌که‌مان به‌هه‌موو دنیا من به‌و شێوه‌یه‌ پێم باشه‌ به‌مه‌رجێک دووربێت له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، چونکه‌ په‌رله‌مان نوێنه‌رى خه‌ڵکه‌ و خه‌ڵک ده‌نگى پێداون و ئه‌و حیزبه‌ سیاسیانه‌ خۆشیان ده‌نگیان پێداون."

شێخ جه‌عفه‌ر ڕونیکرده‌وه‌" ئه‌گه‌ر بۆ کۆده‌نگى بێت، چونکه‌ ئێستا ڕه‌نگه‌ هه‌ر حزبێک په‌یوه‌ندى هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ بێت که‌ ئه‌م حزبانه‌ یه‌ک ده‌نگى و یه‌ک ڕه‌نگى په‌یدا بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌ ناوخۆییانه‌ى که‌ هه‌یه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان خۆیاندا بێن به‌ره‌یه‌ک یا ئه‌نجومه‌نێک دروست بکه‌ن بێن ده‌نگى میلله‌ته‌که‌مان به‌هه‌موو دنیا بگه‌یه‌نن ،به‌ڵام نه‌ک به‌شێوه‌یه‌کى ڕه‌سمى که‌ به‌یاسا ڕێکخرابێت به‌ڵام وه‌ک ده‌نگى میلله‌ت و سه‌رکردایه‌تى سیاسى ئه‌م میلله‌ته‌ من به‌م شێوه‌یه‌ پێم باشه‌."

ئه‌مڕۆ "که‌جه‌نابى مام جه‌لال "کۆچى دوایى کردووه‌ هه‌ر "جه‌نابى کاک مه‌سعود "ماوه‌، "جه‌نابى کاک مه‌سعود" ده‌توانێت هه‌ستێت به‌و کاره‌."

سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆکایه‌تى کردنى ئه‌نجومه‌نه‌که‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌ڵێت" کاتێک ئه‌نجومه‌نه‌ دروستکرا بۆ سه‌رۆکایه‌تى کردنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى چۆن و له‌سه‌ر کێ ڕێکده‌که‌ون، واته‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ڕێککه‌وتنى لایه‌نه‌کان."

هه‌روه‌ها جه‌ختیکرده‌وه‌" من هه‌موو یه‌کڕیزییه‌کى ئه‌م میلله‌ته‌م پێ باشه‌ جا به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک هه‌یه‌، له‌ژێر سێبه‌رى هه‌ر ناوێکدا هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێم ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هێڵێکى سور بێت ئه‌گه‌رنا یه‌کڕیزى له‌ژێر هه‌ر ناو سێبه‌رێکدا بێت وه‌ هه‌رکه‌س به‌رپرسى بێت من پێم باشه‌."

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا باسى له‌وه‌شکرد" ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ ڕابردوو که‌ "به‌ڕه‌حمه‌ت بێت جه‌نابى مام جه‌لال) له‌گه‌ڵ کاک مه‌سعود له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا بوون توانیبویان ڕۆڵێکى باشیان هه‌بێت له‌کۆکردنه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ڵام ئه‌مڕۆ "که‌جه‌نابى مام جه‌لال "کۆچى دوایى کردووه‌ هه‌ر "جه‌نابى کاک مه‌سعود "ماوه‌، "جه‌نابى کاک مه‌سعود" ده‌توانێت هه‌ستێت به‌و کاره‌."

ئاماده‌ن وه‌ک یه‌کێتى ئه‌و داوایه‌ له‌بارزانى بکه‌ن که‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بکات( وه‌ک کاکه‌ حه‌مه‌ى حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت ته‌کلیف له‌ بارزانى بکه‌ن؟

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌ڵێت" نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌وکاته‌ هه‌رکات گه‌یشته‌ ئه‌وکاته‌ هه‌رکاتێک بوو ئێمه‌ هیچ کات ڕێگریمان له‌ "جه‌نابى کاک مه‌سعود" نه‌کردووه‌، کاک مه‌سعود ئه‌مڕۆ سه‌رکرده‌یه‌کى دیارى میلله‌ته‌که‌مانه‌ سه‌رۆکى ئه‌م هه‌رێمه‌ بووه‌ له‌پێشتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌رکات کاتى هات ئه‌وکات یه‌کێتى بۆچونى خۆى ده‌دات وه‌ پێشم وایه‌ هه‌رشتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ته‌که‌مان بێت بۆ یه‌کڕیزى یه‌کێتى پشتگیرى بکات، ئێمه‌ پێشتر بۆ کاک مه‌سعود کارمان کردووه‌ و ده‌نگمان پێداوه‌ ببێته‌ سه‌رۆکى هه‌رێم جه‌نابى مام جه‌لال به‌هه‌موو توانایه‌کیه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتی-ش کارى کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى "جه‌نابى کاک مه‌سعود" ببێته‌ سه‌رۆکى هه‌رێم وه‌ له‌هه‌موو خوله‌کاندا وه‌ له‌ درێژکردنه‌وه‌ى خوله‌کانیدا به‌ده‌نگى یه‌کێتى "نیسابه‌که‌" ته‌واو بووه‌ که‌ده‌نگمان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یا سه‌رۆکى هه‌رێم بێت یا ده‌وره‌که‌ى بۆ تازه‌ بکرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئێستاش کاک مه‌سعود بیه‌ویت ئه‌و ڕۆڵه‌ ببینێت و ببێته‌ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کۆبکاته‌وه‌ و یه‌کڕیزى کورد بپارێزیت بێگومان وه‌ک یه‌کێتى هه‌مان هه‌ڵوێستى ڕابردومان ده‌بێت ئه‌وا یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هه‌مان هه‌ڵوێستى ده‌بێت وه‌ وه‌بووه‌ وه‌ک ڕابردوو بومان ."