شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌ پێناو پاراستنی خاكی كوردستان شه‌هیدبوو

11.09.2019
جەماوەر نیوز
شه‌هید شه‌وکه‌ت ناوى والى محه‌مه‌د عه‌لى دوانزه‌ ئیمامى ناسراو به‌ (شه‌وکه‌ت ) له‌ساڵى 1968 له‌ ناوچه‌ى شاره‌زوورو له‌ گوندى دوانزه‌ ئیمام له‌دایک بوه‌و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کى دڵسۆزو قوربانیده‌رى ده‌ڤه‌رى شاره‌زووره‌ ،  خوێندنى تا 6 ى سه‌ره‌تایى ته‌واوکردووه‌ و له‌ ساڵى 1982 وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ڕێکخستنه‌کانى حزبى سۆسیاليسته‌وه‌ کردووه‌ و له‌ساڵى 1987 بوه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیاليست و ئه‌رکه‌کانى زۆر به‌ دڵسۆزانه‌ جێبه‌جێ کردووه‌ .
 له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کى دڵسۆزی حزبى سۆسیاليست به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشان.
مه‌خابن له‌ 11-9-2015 له‌کاتى ڕزگار کردنى گونده‌کانى  باشورى که‌رکوک و ناوچه‌ى داقوق به‌هۆى بۆمبه‌وه‌ بریندار ده‌بێت و به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه‌ شه‌هید ده‌بێت و  چوه‌ کاروانى شه‌هیدانى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ .