بزوتنەوەی نەهزەی توس ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

18.09.2019
جەماوەر نیوز
لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی تونس ئه‌نجامی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڕایگه‌یاند بۆ قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. قیس سەعید، پسپۆڕی یاسای ده‌ستووریه‌ ڕێژه‌ی له‌ 18.4% ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ستهێناوه‌ و نەبیل قەرەوی كە ئێستا بەتۆمەتی گەندەڵی لەزینداندایە ڕێژه‌ی له‌ 15.6% ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ستهێناوه‌.
بزوتنەوەی نەهزەی باڵی ئیخوان لە تونس لە هەڵبژاردندا شكستی هێناو و ئەنجامە نافەرمیەكانیش ڕەتدەكاتەوە، ڕایگەیاندوە ئەودەنگانە ڕاستەقینەنین.