دوا مۆڵه‌تى تورکیا بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارام له‌ سوریا به‌ کۆتایى هات

01.10.2019
جەماوەر نیوز
دوا مۆڵه‌ته‌که‌ى تورکیا دیاریکردبوو که‌ کۆتایى مانگى نۆ بوو ، بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌کى ئارام له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ باکورى سوریا کۆتایى هاتووه‌ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسى کرده‌ى له‌شکرى یه‌کلایانه‌ى له‌ لایه‌ن تورکیاى بۆ سه‌ر باکورى سوریاى هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانى سه‌رۆکى تورکیا هه‌فته‌ى رابردوو به‌ ئاماده‌بوانى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانى گوت ئه‌و ده‌یه‌وێت ناوچه‌یه‌کى ئارام به‌ درێژایى 480 کیلومه‌ترى سنوورى و به‌ قوڵایى 30 کیلۆمه‌تر له‌ ناو خاکى سوریا دامه‌زرێنێت. به‌ گوێره‌ى ئه‌م پلانه‌ى تورکیا ، نزیکه‌ى 2 ملیۆن په‌نابه‌رى سورى تێدا نیشته‌جێ ده‌کرێن ئه‌مه‌ش به‌ هاوکارى نێونه‌ته‌وه‌یی.

جا ئه‌گه‌ر ئه‌م داواکارییه‌ى سه‌رۆکى تورکیا جێبه‌جێکرا، ئه‌م ناوچه‌ ئارامه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سوریانه‌ى به‌ درێژایى هه‌شت ساڵ جه‌نگى نێو خۆ سوریا ئاواره‌ى تورکیا بوون ، ناوچه‌ ئارامه‌که‌ سه‌رجه‌م ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ له‌ باکورى سوریا له‌خۆده‌گرێت و هه‌روه‌ها به‌مه‌ش شه‌ڕه‌ڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل له‌ باکورى سوریا ده‌رده‌پڕێنێت ، واتا ئه‌و هێزانه‌ى که‌ ئه‌نکه‌ره‌ به‌ گروپێکى تێرۆرستى ناویان ده‌بات و ده‌ڵیت ئه‌و ‌هێزانه‌ مه‌ترسى بۆسه‌ر ئاسایشى نیشتمانى تورکیا هه‌یه‌ ، وه‌ک ده‌ڵیت به‌ هۆى ئه‌وه‌ى یه‌په‌گه‌ له‌ سه‌ر سنورى وڵاته‌که‌مانن.

ئه‌وه‌ى جیى ئاماژه‌یه‌ فراوانبوونى هه‌ژمون و هه‌بوونى هێزى له‌شکرى تورکیا له‌ نێو خاکى سوریادا، پێگه‌ى تورکیا به‌هێز ده‌کات له‌ نێو وڵاتانى وه‌ک وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و روسیا و هه‌روه‌ها ئێران که‌ له‌ سوریادان؛ واته‌ ئه‌و هێزانه‌ى که‌ هه‌وڵى دیاریکردنى ئاینده‌ى سیاسى سوریا ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها بوونى هێزى تورکیا له‌ سوریادا، دروشمه‌که‌ى مه‌ولود جاوش ئۆغلوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ به‌ هێز ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت له‌سه‌ر مێزى دانوستان و هه‌روه‌ها له‌ گۆره‌پانى جه‌نگیشدا.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا