ئه‌ردۆگان به‌په‌نابه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌کات

01.11.2019
جەماوەر نیوز
رۆژى ٢٧ى ئه‌م مانگه‌ جارێکى تر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌شێوازه‌ توندوتیژو هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌که‌ى ئه‌وروپاى ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر وڵاتانى سه‌ربه‌یه‌کێتى ئه‌وروپا پشتیوانى نه‌که‌ن له‌دروستکردنى ناوچه‌ى ئارام له‌ خۆرئاوى کوردستان (باکورى سوریا)، ئه‌وا ده‌رگاکان به‌ڕووى کۆچبه‌راندا ده‌کاته‌وه‌و (3.6) ملیۆن ئاواره‌ى سورى ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا ده‌کات.

له‌ وتارێکیدا ئه‌ردۆگان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وتی: ئامانجى ئێمه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى کۆچبه‌رانى سوریایه‌ له‌هه‌موو وڵاتانى جیهانه‌وه‌ بۆسه‌ر زێدى خۆیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا پشتیوانمان نه‌بێت، ئێمه‌ هیچ هه‌ڵبژاردنێکى دیکه‌مان نییه‌، ناچارین سنوره‌کان به‌ڕووى کۆچبه‌راندا بکه‌ینه‌وه‌.

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ پێشتر (مارتن سۆنى بۆرن) ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا له‌ وه‌ڵامى ئه‌و لێداوانه‌ى ئه‌ردۆگاندا وتوبووى ئێمه‌ش ده‌توانین ته‌نیا له‌ ناوچه‌یه‌کى سه‌ر به‌ به‌رلینى وڵاته‌که‌یان 3 ملیۆن په‌نابه‌رى تورکى بنێرینه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌یان.