ئه‌فغانستان ... به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک 9 خوێندکار گیانیان له‌ده‌ستدا

02.11.2019
جەماوەر نیوز
پۆلیس له‌ ئه‌فغانسان ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێکى چێندراو 9 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ کاتێکدا ڕۆژى شه‌ممه‌ ده‌چوون بۆ قوتابخانه‌.

گوته‌بێژى پۆلیس خه‌لیل ئه‌سیر گوتى بۆمبه‌ چێندراوه‌که‌ له‌ پارێزگاى ته‌خاترى باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌که‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌سیر ڕایشیگه‌یاند تالیبان ئه‌و بۆمبانه‌ ده‌چێنن بۆ پاککردنه‌وه‌ى ڕێگه‌ى خۆیان به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌و بۆمبانه‌ به‌ منداڵانى خوێندنگاى سه‌ره‌تاییدا ته‌قییه‌وه‌.

جه‌واد هجرى گوته‌بێژى پارێزگاى ته‌خار به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاند ته‌مه‌نى مناڵه‌کان له‌ 8 بۆ 12 ساڵان بوون و هه‌مویان خوێندکارى سه‌ره‌تایى بوون. هجرى هه‌روه‌ها تالیبانى به‌و ڕووداوه‌ تاوانبار کرد.

تالیبان که‌ کۆنترۆڵى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى له‌ ده‌ستدایه‌ و شه‌ێ‌ ده‌کات بۆ ده‌رکردنى هێزه‌ بیانییه‌کان به‌ ڕێبه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریکا له‌ وڵاته‌که‌دا، له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ هیچ لێدوانێکى نه‌داوه‌.

ئه‌م ڕووداوه‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ دوواین ڕووداوه‌ که‌ قوربانى خه‌ڵکى سڤیلى لێبکه‌وێته‌وه‌ له‌ کاتێکدا له‌م ساڵ زیانه‌کانى سڤیلییه‌کان زۆر زیادیان کردووه‌ سه‌ره‌ڕاى وتووێژه‌کانى نێوان ئه‌مه‌ریکا و تالیبان بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنێکى ئاشتی.

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ مانگى ڕابوردووا ڕایگه‌یاند له‌ نێوان مانگى 7 بۆ ماگى 9 ، 4 هه‌زار و 313 که‌سى سڤیل کوژراون یان بریندار بوون. ئه‌مه‌ش له‌ سه‌دا 40ى زیاتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى ڕابوردوو.



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا