ئه‌ڵمانیا هۆشدای ده‌داته‌ کوردانی نیشته‌جێی وڵاته‌که‌ی

04.11.2019
جەماوەر نیوز
حکومه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا وه‌ک خه‌مخۆرییه‌ک بۆ په‌نابه‌ره‌ کورده‌کانی نیشته‌جێی وڵاته‌که‌ی، له‌ به‌ یاننامه‌به‌کدا بڵاویانکردۆته‌وه‌ که‌ سه‌ردانی تورکیا نه‌که‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه‌ که‌ تورکیا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و چالاکوانه‌ کوردانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیان کۆکردۆته‌وه‌ که‌ له‌دژی هێرش و داگیرکاری تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا له‌ ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا خۆپیشانده‌کان. تا ئێستا تورکیا 14 هاوڵاتی کوردی دانیشتووی ئه‌ڵمانیای ده‌ستگیرکردووه‌ که‌ سه‌ردانی تورکیایان کردووه‌.