عێراق شكستی به‌ ئێران هێنا

14.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 14ی تشرینی دووه‌ له‌ پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا و مۆندیالی 2022، عێراق شكستی به‌ ئێران هێنا و شوێنی خۆی له‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ پته‌وتر كرد
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق توانی به‌ ئه‌نجامی 2گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می گرتووه‌، به‌حرێن به‌ 8 خاڵ و ئێران به‌ 6 خاڵ له‌ پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه‌ی ئه‌مرۆ له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن رووبه‌ڕووی به‌حرێن ده‌بێته‌وه‌.
no