سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: له‌گه‌ل توركیا په‌ره‌ به‌ په‌یوهندی بازرگانی ده‌ده‌ن

28.11.2019
جەماوەر نیوز
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانی كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ رووی مێژوویی و ستراتیژییه‌وه‌ گرنگن. له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانماندا، باسمان له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كرد و كۆك بووین كه‌ ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه‌.
وتیشی: جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌، ده‌بێت له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیادا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بازرگانی بده‌ین.
هه‌روه‌ها وتی له‌ گفتوگۆی چڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییدا بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و كوردستانیش ده‌بێته‌ ده‌روازه‌ی كرانه‌وه‌ به‌ رووی عێراقدا

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ