له‌ فه‌ره‌سا هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایه‌ك فه‌رمانبه‌رانی هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام

05.12.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا ڕوویدا.
ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ هۆی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینیه له‌ فه‌ره‌نسا‌ له‌ لایه‌ن ماكرۆنه‌وه‌.
ئیمانویل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەیەوێت سیستەمی مووچەی خانەنشینی لە وڵاتەکەی هاوتابکات، کە 42 جۆری خانەنشینبوون هەن. ماکرۆن دەڵێت ئەو سیستەمەی ئێستا هەیە نادادپەروەرانەیە و تێچووی زۆرە.
پۆلیس غازی فرمێسك ڕێژی بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا.