سلێمانى ... کارگه‌یه‌کى تواندنه‌وه‌ى تایه‌ داده‌خرێت

11.12.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆى سه‌رپێچى کردن له‌ جێبه‌جێکردنى مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌کان، لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى کارگه‌یه‌کى تواندنه‌وه‌ى تایه‌ داده‌خات وخاوه‌نه‌که‌ى روبه‌روى رێکارى یاسایى ده‌کاته‌وه‌.


له‌ئه‌نجامى سه‌ردانى وپشکنینه‌کانیان ئه‌مڕۆ 2019.12.11 لیژنه‌ى ژینگه‌ى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کاى قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شاری سلێمانى کارگه‌ى تواندنه‌وه‌ى تایه‌ى له‌رێى داخستووه‌.


به‌پێى راپۆرتى لیژنه‌که‌ که‌ بۆ لیژنه‌ى باڵاى قائیمقامیه‌تیان به‌رزکردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ى تێداخراوه‌ته‌ ڕوو؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کارگه‌ى تایه‌ى له‌رێ هیچ یه‌کێک له‌مه‌رجه‌کانى ژینگه‌ى جێبه‌جێ نه‌کردووه‌، بۆته‌ هۆى پیسکردنى ژینگه‌ له‌ڕوى (ئاو، هه‌وا و خاک) له‌گه‌ڵ نه‌بوونى پێداویستى سه‌لامه‌تى بۆ ئه‌وکارمه‌ند و کرێکارانه‌ى له‌وێ کارده‌که‌ن.


راپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، پێشتر له‌که‌موکورتییه‌کانى ئاگادارکراوه‌ته‌وه‌ تا سه‌رپێچییه‌کانى چاره‌سه‌ربکات و پابه‌ندى مه‌رجه‌کانى ژینگه‌ببێت، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌رپێچی، لیژنه‌ى باڵاى لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى پێشنیاریان کردووه‌ کارگه‌که‌ دابخرێت و نه‌کرێته‌وه‌ تائه‌وکاته‌ى سه‌رجه‌م مه‌رجه‌کانى جێبه‌جێ ده‌کات‌.


به‌بڕیارى قائیمقامى سلێمانى کارگه‌ى تایه‌ى له‌رێ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌که‌شى روبه‌روى رێکارى یاسایى ده‌کرێته‌وه‌.