له‌ خورماتوو به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ حه‌وت كه‌س بونه‌ قوربانی

11.01.2020
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
به‌ هۆى چوار ڕووداوى هاتوچۆ‌ له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خورماتوو حه‌وت که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
له‌وباره‌یه‌وه‌ زه‌نون به‌رزنجى, وته‌بێژى هاتوچۆى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى كانونى دووه‌ له‌ سه‌رشه‌قامى سه‌ره‌کى که‌رکوک ـ خورماتوو چوار ڕووداوى هاتوچۆى یه‌ک له‌ دواى یه‌ک له‌ نێوان ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل ڕوویاندا.
ناوبراو وتيشى به‌و هۆیشه‌وه‌ دوو شۆفێر گیانیان له‌ ده‌ستدا و 5 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.
ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ به‌ هۆى تێژ لێخوڕین و پابه‌ند نه‌بوون به‌ یاساکانى هاتوچۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ ڕوویانداوه‌ .