له‌ خورماتوو به‌هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆ پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

12.01.2020
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
به‌ هۆى ڕووداوێکى هاتوچۆ له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خورماتوو پێنج که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ زه‌نون به‌رزنجى, وته‌بێژى هاتوچۆى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 12كانونى دووه‌م له‌ سه‌ر ڕێگاى شارۆچکه‌ى عوزێم له‌ نێوان که‌رکوک – خورماتوو له‌ باشورى شارۆچکه‌ى خورماتوو ڕووداوێکى هاتوچۆ له‌ نێوان دوو ئوتۆمۆبیلى جۆرى قه‌مه‌ره‌ى بچۆکى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر و بارهه‌ڵگرێک ڕوویدا.
ناوبراو وتیشى له‌ ئه‌نجامدا پێنج که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا وسێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون که‌ سه‌رنشینى ئۆتۆمبیله‌ قه‌مه‌ره‌که‌ بوون و دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن.