له‌ خورماتوو 16 ملیۆن دینار له‌ هاوڵاتییه‌کى کورد وه‌رده‌گرن

19.01.2020
جەماوەر نیوز
ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراو له‌ گه‌ڕه‌کى بنارى شارۆچکه‌ى خورماتوو هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ماڵى هاوڵاتییه‌کى کورد و بڕى 16 ملیۆن دیناریان لێ دزى.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌ خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند سێ چه‌کدارى نه‌ناسراو هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵى هاوڵاتییه‌کى کورد به‌ ناوى ئه‌حمه‌د ئیبراهیم وبڕى 16 ملیۆن دیناریان به‌ زه‌برى لێدان وئه‌شکه‌نجه‌ لێسه‌ندووه‌ .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى دواتر ئه‌و چه‌کدارانه‌ به‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵدێن وتاکو ئێستاش هیچ زانیارییه‌کى وه‌رد له‌ باره‌یانه‌وه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ست هێزه‌ ته‌ناهییه‌کان ولێکۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌