له‌ خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان 145 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون

20.01.2020
جەماوەر نیوز
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌ هۆی ئاڵۆزی له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی لوبنان 145 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
ماوه‌ی زیاتر له‌ 4 مانگه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌ به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی و سیاسیه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌.