ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانی كۆرۆنای پێگه‌شتووه‌ ئاشكرا ده‌كات

01.02.2020
جەماوەر نیوز
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند 22 ده‌وڵه‌ت ڤایرۆستی كۆرۆنای پێگه‌شتووه‌ و هۆشاریش ده‌دات له‌ خۆپاراست و كۆنترۆڵكردنی.
ڕۆژی هه‌ینی ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی چین بڵاویكرده‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌و ڕۆژی هه‌ینی به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 46 كه‌س و كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی به‌ هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌ چین گه‌شتۆته‌ 259 كه‌س.