كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕێكه‌وتنی سه‌ده‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

02.02.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت،سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند له‌ راگه‌یاندنی كۆتایی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ راشكاوانه‌ ڕێكه‌وتنی سه‌ده‌مان ره‌تكردۆته‌وه‌.
وتیشی هیچ خواستێكی فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ ڕێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه‌.
ڕێكه‌وتنی سه‌ده‌ ڕۆژی 28ی كانونی دووه‌می 2020 له‌لایه‌ن تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یه‌نرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئسرائیل.