له‌ چین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدا به‌ هۆی كۆرۆنا ڕووله‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌

10.02.2020
جەماوەر نیوز
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڵاویانكرده‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا  گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ ڕوو له‌ به‌رزبونه‌وه‌یه‌.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ له‌ 31 ناوچه‌ 41171 حاڵه‌تی دڵنیاكه‌ر توشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.
هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ 6484 توشبوو له‌ ژێر چاودێریدایه‌ و 908 توشبویش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 3281 توشبویش چاكبونه‌ته‌وه‌ .