مه‌لا عه‌لی ده‌ستگیركرا

11.02.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفران له‌ تۆڕه‌كۆمةلایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی كه‌لا عه‌لی بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ سعودیه‌ كه‌ داوای چاكبونه‌وه‌ بۆ نابینایه‌ك ده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ چالاكانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سعوودییه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، پۆلیسی شاری مه‌دینه‌، كه‌سێكی عێراقیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، نابینایه‌كی چاك كردووه‌ته‌وه‌.
پۆلیسی مه‌دینه‌ سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ لایه‌ن به‌كاربه‌رانی سعوودییه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.