له‌ خانه‌قین باوک وکوڕێک تیرۆر ده‌کرێن

14.02.2020
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه‌ باوک وکوڕێک تیرۆرده‌کرێن که‌ کوڕه‌که‌ پێشمه‌رگه‌یه‌
عه‌دنان ده‌لۆ, جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى خانه‌قین هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌, به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند له‌ گوندى به‌ختیارى تازه‌ى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى خانه‌قین ئۆتۆمبیلێکى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى داعشه‌وه‌ ده‌درێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌, له‌ ئه‌نجامدا باوک وکوڕێک تیرۆر ده‌كرێن له‌ گه‌ڵ برینداربوون حه‌وت هاوڵاتى دیکه‌ که‌ سه‌رجه‌میان سه‌رنشینى ئۆتۆمبیله‌که‌ن.
وتیشى دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى خانه‌قین ده‌گه‌نه‌ شوێنه‌که‌ و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆمبێکى چێنراو پیاندا ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چوار پۆلیس بریندار ده‌بن ودواتریش چه‌کداره‌کان به‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵدێن.