ئه‌مرۆ كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستپێده‌كات

14.02.2020
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ هەینی 14ى شوبات  مه‌سرور بارزانی, سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێنی كوردستان به‌شداریی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌.
له‌ په‌راوێزی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات له‌وانه‌ش بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، مایك پۆمپێیۆ كۆببێته‌وه‌.
له‌ ‌په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، بڕیاره‌ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كۆببێته‌وه‌.
كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا گه‌وره‌ به‌رپرسان و بڕیاربه‌ده‌ستدانی جیهان كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاسایشی جیهان تاوتوێ ده‌كەن.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ