بۆ پاراستن لە کۆرۆنا لە ماڵەکانتان بمێننەوە

22.03.2020
جەماوەر نیوز

د.ئیحسان عومه‌ر

بۆ پاراستنی خۆت لە کۆرۆنا بە جۆرێک هەڵسوکەوت لەگەڵ دەوور و بەر بکە کە هەمووان تووش بوون و تەنها تۆ تووش نەبویت ؛بۆ پاراستی دەوورو بەر لە کۆرۆنا بە جۆرێک هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکە کە تۆ تووشبوویت و ئەوان تووش نەبوون و ناتەوێت کەسی تر تووش بێت
چەند ورردە تێبینیەک کە ئەگەر جێبەجێی بکەین ڕەنگە ڕێگری لە خێرا بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکە بکات
-لە ماڵەکانتان بمێننەوە
- تێکەڵاوی و قەرەباڵغی مەکەن
-تاکو دەتووانن دەست لە هیچ شتێک مەدەن
-دەست لە دەم و چاوتان مەدەن
-پێش خواردن ئامادەکردن و پێش نان خواردن؛ دوای گەڕانەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان ؛دوان دەستتدان لە ڕووی هەرتەنێک دەستتان بە ئاو و سابوون بشۆن بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە بیست چرکە؛ ئەگەر ئاو سابوون بەردەست نەبوو لەو کاتەدا ئەوا ئەو کهولەی بۆ پاکرنەوەی دەست بەکاردێت بەکاربهێنن بەمەرجێک خەستیەکەی لە لەسەدا شەست کەمتر نەبێت
-لە کاتی کۆکە و پژمە کلینێکس یان هەر پارچە پەڕۆیەک لە سەر دەم و لووتتان دابنێن یان بە ئانیشکتان ڕێگری لە بڵاو بوونەی ئەو تەنۆکە وردانە بکەن کە لە دەمەوە دەرەچن ؛باشترە ئەگەر کۆکەو پژمەتان هەبوو ماسک بەکاربهێنن تا دوای نەمانی کۆکەو پژمەکە ؛باشترە دوای کۆکەو پژمە دەستتەکان بشۆرێن۰
-دووری نێوان هەرکەسێک قسەی لەگەڵ دەکەن با لە شەش پێ (مەترێک و هەشتا سانتیمەتر)زیاتر بێت۰
-هەتاکو دەکرێت مەسعەد و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بەکار مەهێنن.


زۆرترین خوێندراو