له‌خورماتو داعش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى

09.04.2020
جەماوەر نیوز


دیار که‌رکوکى

له‌شارۆچکه‌ى خورماتوو داعش هێرشى کرده‌ سه‌ر حه‌شدى شه‌عیبى و شه‌روپێکدادان له‌نێوانیان دروست بوو.


که‌مێک پێش ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى داعش په‌لامارى حه‌شدى شه‌عبییاندا له‌ خۆرئاواى شارۆچکه‌ى خورماتوودا وشه‌ڕوپێکدادان به‌ سه‌ختى له‌ نێوانیان دروست بوو.
 
به‌ پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانى ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌  دوو کوژراو سێ بریندارى حه‌شدى شه‌عبى گه‌یشتونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خورماتوو وشه‌ڕه‌که‌ش به‌رده‌وامه‌ وکوژراو بریندارى زیاتریش هه‌یه‌ .