ڕێگاكانی دابه‌زاندنی كێش

02.05.2020
جەماوەر نیوز

د.ئیسراء كه‌مال شامحه‌مه‌د ، پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی

چەند نموونەیەكی ژەمی پارشێو بۆ كەسانێك دەیانەوێت كێش دابەزێنن:
پێویستە ئاو خواردنەوە بە لایەنی كەم ۲ـ۳ پەرداخ ئاو بخورێتەوە و پاش ۲٠ـ۳٠ خوولەك یەكێك لەم ژەمانە بخورێت:
ـ هێلكە + پارچەیەك پەنیری سپی + چەند دەنكێك زەیتوون+ نیو كاهوو لەگەڵ گیزەر و تەماتە. یان
ـ ۱ سێو بە توێكلەوە و ۲ـ۳ كەوچك كەرەی عەلی بابا بەسەریدا. یان
ـ قاپێك نسكێنە یان نۆكاو + ۲ ـ۳ خەیار و ۱ تەماتە و ۱ لیمۆ + گوێز. یان
ـ قاپێك ماستی كوردی و ۱ كەوچك كونجی یاخود تۆوی كەتان تێیدا بێت + چنێك بادەمی سوێر نەكراو + قاپێك سەوزەواتی وەك جەرجیر و نەعناو تەرخوون. یان
ـ ۲ قاش شووتی + پارچەیەك پەنیری سپی + گوێز. یان
ـ ئوملێتی هێلكە ( كەرە+ هێلكە + پەنیر + سپێناخ یان قارچك) + یەك تۆستی بۆر یان پارچەیەك نانی تیری بۆر یان جۆ بەقدەر ۲ سی دی.
بەكارهێنانی تەواوكاری خۆراكی بۆ كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن یان زیاد كردنی سوتانی ووزە یان كەمكردنەوەی ووزەی سوودلێوەرگیراوی ناو خواردنەكە تەنها دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆری ئەم بوارەدا بێت.


زۆرترین خوێندراو