به‌ ڤیدیۆ... عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ڕوو‌نكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

10.05.2020
جەماوەر نیوز

عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری پێشوتری كه‌ركوك و به‌رپژێر بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد له‌ كابینه‌كه‌ی كازمی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ باره‌ی به‌ریژێری و هۆكاری ده‌رنه‌چونی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پۆستی وه‌زیری داد، ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد وه‌ك كاندیدی بێلان خۆی كاندید كردووه‌ له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی كورد و هه‌روه‌ها وتیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانی و كه‌مال كه‌ركوكی و مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه‌.

ناو براو له‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ ده‌ستی له‌ سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.


no

زۆرترین خوێندراو