کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

21.05.2020
جەماوەر نیوز

 ‌ د.ئیسرا کەمال شاه محەمەد،پزیشكی پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی


بە پێی زۆر لە توێژینەوەكان تەنها 5%ی كێشی زیادەت دابەزێنیت زنجیرەیەك سوود بۆ جەستەت دەهێنێت بە دوای خۆیدا.
كەواتە بە پێی توێژینەوەكان ئەگەر چەند كیلۆیەكی كەمیش لە كێشە زیادەكەت دابەزێنیت گرنگیەكی زۆری دەبێت كە لە دوادا باسی دەكەین، به‌ڵام 5%ی كێشەكەت چەندە كە دایبەزێنیت؟
بۆ نمونە ئەگەر كەسەكە ۹٠ كیلۆ بێت ، 5%ی كێشت ( ۹٠*٥/۱٠٠= ٤.٥) واتە تەنها ٤.٥ كیلۆ دابەزێنیت لە ۹٠ كیلۆ ئەو سوودانەی خوارەوەی دەبێت بۆت.
۱ـ كەم كردنەوەی دڵەكزێت، كێشی زیادە پەستانێكی زیادە دەخاتە سەر گەدە و وادەكات ترشەلۆكی گەدە بگەرێتەوە بۆ سورێنچك و نارەحەتی و سووتانەوە دروست دەكات لە گەدە و سورێنچكدا.
۲ـ ئازاری جومگەكانی ئەژنۆ. هەر نیو كیلۆ زیادبوونێكی كێش چوار هێندە پەستان لەسەر ئەژنۆكان زیاد دەكات.
۳ـ كەمكردنەوەی پەستانی خوێن: ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن سێ هێندە زیاد دەكات لەو كەسانەی كە كێشی زیادە یان هەیە یان بە قەلەوییەوە دەناڵێنن. بۆ هەر نیو كیلۆ لە كێش كە دایدەبەزێنیت، ئەگەری هەیە یەك دەرەجە لە پەستانی خوێن (systolic and diastolic) دادەبەزێنێت.
٤ـ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبووت بە نەخۆشی شەكرە. خانە چەورییەكان مادەیەكی كیمیایی دەرژێنن بە ناوی ( Adipokines)، ئەم مادەیە هەوكردن لە لەشدا زیاد دەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر هۆرمۆنی انسۆلین دروست دەكات.
٥ ـ باشكردنی خەو: ئەو كەسانەی كە كێشی زیادەیان هەیە هەناسەدانیان رێك نییە لە كاتی خەودا بۆیە ئۆكسجین بەشێوەیەكی باش ناگاتە خانەكان.
٦ـ زیادكردنی ووزە :تا كێشت زیاتر بێت ووزەیەكی زیاتر ئەوێت بۆ جوڵان بۆیە كەسەكە بە بەردەوامی هەست دەكات ووزەی كەمە.
۷ـ متمانە بۆ خۆبوون زیاتر دەكات. كاتێك كێشی زیادە دادەبەزێنین هەستێكی خۆشت بۆ دروست دەبێت و باوەرت زیاتر بە خۆت دەبێت.


زۆرترین خوێندراو