له‌ که‌رکوک چوار تیرۆریست ده‌ستگیر کران

02.06.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تێکى گه‌ڕان وپشکنینى هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى که‌رکوک چوار تیرۆریستى سه‌ر به‌ چه‌کدارانى داعش ده‌ستگیر کران.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌ شارى که‌رکوک به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند دوا به‌ دواى کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌ سه‌ر هه‌بوونى چه‌ندین تیرۆریستى داعش له‌ ناو سه‌نته‌رى شارى که‌رکوک هه‌ڵمه‌تێکى گه‌ڕان وپشکنینیان له‌ نێو سه‌نته‌رى شاره‌که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کان ئه‌نجامدراو وتوانر چوار تیرۆریستى سه‌ر به‌ داعش ده‌ستگیر بکرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى ئه‌و تیرۆریستانه‌ به‌ پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر ده‌ستگیر کران و له‌ ئێستادا له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان.