له‌ خورماتوو بۆمبێك به‌ كاروانێكی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیه‌وه‌

03.06.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له‌ سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو بۆمبێکى چێنراو به‌ هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قییه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا سێ چه‌کدار برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند دره‌نگانێکى شه‌وى سێ شه‌ممه‌ 2/6/2020 بۆمبێکى چێنراو له‌ نزیک گوندى پاره‌پاره‌ى خۆر ئاواى خورماتوو به‌ کاروانێکى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قییه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا سێ چه‌کدار برینداربوون.
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى ئه‌و هێزه‌ى که‌ بۆمبه‌که‌یان پێادا ته‌قییوه‌ته‌وه‌ سه‌ر به‌ حیزبوڵاى عێراقن ودوواى ئه‌و ڕووداوه‌ش برینداره‌کان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کران به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن.