له‌ که‌رکوک گه‌نجێک خنکا

13.06.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
گه‌نجێکى کوردى دانیشتووى شارى که‌رکوک له‌ کاتى مه‌له‌کردندا له‌ ئاوى به‌نداوێکى ده‌وروبه‌رى شاره‌که‌ خنکا.
له‌ ئاوى به‌نداوى کوچه‌ک له‌ ئاوى خاسه‌ى شارى که‌رکوک گه‌نجێکى کورد له‌ کاتى مه‌له‌کردنیدا خنکا.
دواى هه‌وڵدانێکى زۆرى تێمه‌کانى فریاگوزارى توانیان ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه‌ خنکاوه‌ بدۆزنه‌وه‌و ده‌ربهێنن ودواتر ڕاده‌ستى که‌سوکارى بکه‌ن.