گه‌ر نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆرۆنات تێدا ده‌ركه‌و‌ت به‌م شێوه‌یه‌ خۆت چاره‌سه‌ربكه‌

18.06.2020
جەماوەر نیوز

د. بیلال عومه‌ر

ئەگەر نیشانە سەرەتاییەکانی پەتای کۆرۆنات تێدا دەرکەوت، وەک سەر ئێشە و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئازاری بەھێزی ناوشان و بێتاقەتی و بێھێزی، بێ ھیچ شڵەژان و ترس و دڵەڕاوکێیەک دەست بکە بە چارەسەری سروشتی خۆت لەماڵەوە بەم رێگایانە:

١- دەستکێش بەکاربێنەو خۆت جیا بکەرەوە لەئەندامانی خێزانەکەت.
٢- رۆژی ٣-٤ جار غەرغەرە بکە بە ئاوی شلەتێن وخوێ، یان سرکەی سێو.
٣- بە ھاڵاوی ئاوی گەرم سیەکانت خاوێن بکەرەوە.
٣- ڤیتامین D و ڤیتامین C رۆژانە لەئاودا بخۆرەوە.
خۆراکە ریشاڵدارەکان وەک برۆکلی و سپێناخ و تاد بۆ ژەمەکان بخۆ.
زۆر بخەوە، لەشەو رۆژێکدا لەبری ٨ سەعات ١٠ بۆ ١٢ سەعات بخەوە.
٤- ئەگەر سەرئێشەو ئازاری جومگەکان و ناوشان و قاچت ھەبو، تەنھا حەبی ئازارشکێن بەکاربێنە وەک پاراستۆڵ.
٥- لەماڵەوە بمێنەرەوە تا ڤایرۆسەکە سوڕی خۆی تەواو ئەکات.
٦- ئەگەر کۆکەی زۆرت ھەبو ئەوا لەژێر رێنمایی دکتۆر شروب بەکاربهێنە.
٧- پێویست ناکا خۆت توشی ترس و دڵەڕاوکێ بکەیت بڕۆیت بۆ نەخۆشخانە! تەنھا چەند رۆژێکی دیاریکراو ئازارت ئەبێ و پاشان بەرەو باشتر ئەڕۆیت.
٨- ئەگەر ھیچ نەخۆشیەکی درێژ خایەنت نیە وەک نەخۆشی فشاری خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجەو ئێچ ئای ڤی، ئەوا ھیچ خۆت توشی نیگەرانی مەکەو نەخۆشیەکە تێئەپەڕێنیت.
٩- ئەگەر رۆژانی ٤-٥ ەم ھەستت بەئازاری سیەکان وھەناسە توندی و کۆکەی زۆر کرد، ئەوکاتە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت.
١٠- لە وڵاتانی ئەوروپا بەملیۆنەھا کەس بەو رێگەیە نەخۆشیەکەی تێپەڕاندووە بەبێ ئەوەی سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە بکات.

جگە لەوەش لەماڵەوە چارەسەری سروشتی خۆت بکەیت، زۆر باشترە لەکەشی ناو نەخۆشخانە، وەک پێشتر باسم کردوە لەئەوروپا تەنھا ئەو نەخۆشانە لەنەخۆشخانەکان وەرگیراون کە نیشانە قورسەکانیان ھەبوە.

بۆ ئەوەی زو پەتاکە تێپەڕێنیت، تکایە گوێ بە پروپاگەندە و ئامار و ژمارەی توشبوان و تەنانەت قوربانیان مەدە، ئەگەر ھەڵگری ڤایرۆسەکەیت بڕۆ دەست بکە بەچارەسەری خۆت بە خواردن و ڤیتامینات و خەوی پێویست و ئارامبونەوە


زۆرترین خوێندراو