ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بیرەوەری درستبوونی یەکەم مەفرەزەی سەرەتایی لە گوندی تەپی سەفا، لە سنووری شارەزوور ، ٤٤ ساڵ پێش ئێستا له بەرواری ۱۹۷٦/٦/۲٦ له‌دواى ڕێکەوتننامەی نێوده‌وڵه‌تى (جه‌زائیر) ،یەکەم کۆبونەوە ئەنجامدرا و بڕیاری شۆڕشی نوێ درا.
شۆڕشى نوێ چۆن سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه؟
نهێنییه‌کانى مه‌فره‌زه‌ى "به‌رد":
به‌درێژایى سه‌ده‌کانى رابردوو له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى و حوکمى خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریدا کورد له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ندین سه‌رکرده‌ى بوێر و ئازا له شۆڕشه‌کانى به‌رده‌وام بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى شۆڕشه‌کانى کورد نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئامانجه‌ی خودى شۆڕشه‌که‌ى له‌پێناودا دروست بووه، به‌ڵام شۆڕشه‌کان ته‌واوکه‌رو یاریده‌ده‌رى یه‌کتر بوون له سه‌ر له‌نوێ جۆشدانه‌وه‌و وره‌دانه‌وه به به‌خه‌باتکردن له‌پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه‌کانى گه‌له‌که‌مان.
گه‌وره‌ترین پڕ ده‌ستکه‌وتووترین شۆڕش له‌مێژووى رزگارى گه‌له‌که‌ماندا که له‌دواى پیلانى نێوده‌وڵه‌تى (جه‌زائیر) سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه "شۆڕشى نوێ" بوو که له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ند رۆڵه‌یه‌کى ئه‌م نیشتیمانه هاته‌وه بوون و ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌مرۆى هه‌رێمى کوردستانى لێکه‌وته‌وه.
44 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو شه‌وى 26|27-6-1976و ماوه‌یه‌کى که‌م دواى ئه‌و پیلانه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى بۆ له‌ناوبردنى شۆڕشى کورد له‌جه‌زائیر ڕێکخرا، پۆلێک تێکۆشه‌رى کورد به‌گژ ئه‌و مه‌حاڵه‌دا چوونه‌وه که سه‌دام ده‌یووت "ئه‌مجاره کورد دارخورماش له‌سه‌ر
سه‌رى بڕوێت سه‌ر هه‌ڵنابڕێت".
44 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شه‌وێکدا پۆلێک پێشمه‌رگه چوونه شاخ و واچوون که تا ئازادى نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌ر واشیان کرد.
بەڕێز محه‌مه حاجى مه‌حموود که تا ئه‌مڕۆش ساڵانه یادى ئه‌و ڕۆژه ده‌کاته‌وه‌و به‌جل و به‌رگ و مه‌تاره‌و بڕنه‌وى ئه‌و ده‌مه‌وه سورێن به‌سه‌رده‌کاته‌وه،
ئه‌مساڵیش بۆ به‌رز ڕاگرتنى ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌ى خه‌بات که پڕبوون له ئومێدى گه‌شى ئایینده، بەرێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود ئه‌شکه‌وت و به‌رزى و لێره‌واره سه‌خت و به‌یاره‌کانى ئه‌و ڕۆژانه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه.
به‌مجۆره ڕووداوه‌کانى ئه‌و شه‌وه‌ى گێڕایه‌وه:
"شه‌وى 26|27-6-1976 یه‌که‌مین مه‌فره‌زه‌ى سه‌ره‌تایى شۆڕشى نوێ چووینه ده‌ره‌وه، ڕۆژى پێشتر ناوى نهێنیمان وه‌رگرت و ئێمه که هێشتا هه‌موومان یه‌کترمان نه‌ده‌ناسى ناوى "به‌رد"مان بۆخۆمان هه‌ڵبژارد".
ووتیشی: ئه‌و شه‌وه له‌نزیک گوندى ته‌پى سه‌فا بڕیاربوو کۆببینه‌وه، من و شه‌هید شه‌وکه‌تى حاجى مشیر له کاتى دیاریکراودا گه‌یشتینه جێ و حامیدى حاجى غالى دواتر گه‌یشته لامان و چوو به‌شوێن "عه‌لى شیعه و شێخ عه‌لى و دکتۆر ڕه‌زاو کامه‌ران"دا که دواتر زانیمان ئه‌وانیش هاتبوون له‌ماڵێک خۆیان حه‌شاردابوو، ئه‌و شه‌وه‌و ڕۆژى پێشتر له‌گه‌ڵ شه‌هید شه‌وکه‌ت پێکه‌وه‌بووین ، بۆبه‌یانى هه‌موومان "محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود، شه‌وکه‌تى حاجى مشیر، عه‌لى شیعه، شێخ عه‌لى که‌شکۆڵ، دکتۆر ڕه‌زا، تۆفیق ره‌حیم و حامیدى حاجى غالی" یه‌کمانگرت و له‌به‌رئه‌وه‌ى من شاره‌زابووم پێکه‌وه چووینه گوندى گوڵه‌خانه‌و له‌وێ چیمان پێویستبوو له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵمانگرت و بورهان-ڕۆسته‌م حه‌بیب له‌گه‌ڵمان هات و چووینه ناوچه‌ى "سیانی" پشتى "میرى سوور" له "سورێن".
بەڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود له‌درێژه‌ى یاده‌وه‌ریه‌کانى شه‌وى مه‌فره‌زه‌ى به‌رد به‌رده‌وامبوو: ئه‌و ڕۆژه زۆر ڕۆیشبووین به‌جۆرێک که گه‌یشتین زۆربه‌مان قاچمان تلۆقى کردبوو، له‌سه‌ر ئاوێک لامانداو پیاوێکى خه‌ڵکى بانیشار دواى پرسیار نانى داینێ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دواتر ناوى نهێنیمان بۆ هه‌ریه‌که‌مان دانا(مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان=شێخ عه‌لی، عه‌لى شیعه=قادر، حامیدى حاجى غالى = دلێر، شه‌وکه‌تى حاجى مشیر= مه‌لا نوری، حه‌مه سه‌عید= دکتۆر ڕه‌زا، ڕۆسته‌م= بورهان، حه‌مه‌ى حاجى سابیر= حه‌مه جه‌زا، ڕه‌وفى خه‌لیفه سه‌عید= حه‌مه ڕه‌شید)، حه‌مه‌ى حاجى سابیر‌و ڕه‌وفى خه‌لیفه
سه‌عید ده ڕۆژ دواتر هاتنه لامان.
ووتیشی: من ئه‌و شه‌وه ناونرام "عه‌زیز" به‌ڵام ناوه‌که‌م تابه‌یانى بڕى کرد‌و هه‌رزوو خه‌ڵکى ناوچه‌که ناسیمیانه‌وه‌و به‌ناوى خۆمه‌وه بانگده‌کرام.
ده‌رباره‌ى ئه‌و چه‌ک و چۆڵ و پێویستیانه‌شى که له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوویان، هه‌ڤاڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتی: کۆتایى مانگى حوزه‌یران که‌ش و هه‌وا زۆر گه‌رمبوو ئێمه وامانده‌زانى جارێکى تر ناگه‌ڕێینه‌وه ئاوه‌دانى و یه‌کى دوو قات جلى گه‌رممان له‌به‌ردابوو کۆڵێک ناوساجیشمان به کۆڵه‌وه بوو، جگه له گه‌رماى به‌تین پشتیشمان چه‌ور بووبوو.
ده‌رباره‌ى چه‌کیش ده‌ڵێت: سێ بڕنه‌و و دوو کڵاشینکۆف و دوو ده‌مانچه‌مان پێ‌بوو، به‌ڵام بڕنه‌وه‌کان فیشه‌که‌کانیان ته‌ڕبووبوو هه‌ڵنه‌ده‌ستان، دواتر چووینه میرى سوور‌و ده‌ره‌کۆره‌و ده‌ستمانکرد به کۆبوونه‌وه به خه‌ڵکى گونده‌کان و پێمانده‌ووتن ئێمه بووین به پێشمه‌رگه و شۆڕش ده‌ست پێده‌کاته‌وه، هاتینه ناو خه‌ڵک و وه‌زعمان باشتربوو، مانگێک دوای ئه‌وه یه‌که‌م فیشه‌کى شۆڕشى نوێمان ته‌قاند.
ئێستا له‌کاتێکدا یادى شه‌وى مه‌فره‌زه‌ى به‌رد ده‌کرێته‌وه که هه‌ندێک له‌و تێکۆشه‌رانه شه‌هیدبوون و ئه‌وانه‌شى که‌ماون زۆربه‌یان شه‌هیدى زیندوون، به‌ڵام ئه‌و به‌ردانه به‌ریان گرتووه‌و له‌سێبه‌ریاندا ئازادى و هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى ئازادى شین بوون.
ئێستا له‌سایه‌ى ئه‌و به‌ردانه‌و هه‌زارانى تردا یادى 44 ساڵه‌یان ده‌که‌ینه‌وه، یادى مه‌فره‌زه‌ى به‌رد له‌مێژووى شۆڕشى کوردستاندا به‌خوێن، به‌نه‌مرى تۆمارکراوه.
لە تەپی سەفا، لە سنووری شارەزوور
٤٤ ساڵ پێش ئێستا بەرواری ۱۹۷٦/٦/۲٦ یەکەم کۆوونەوە ئەنجام درا و بڕیاری شۆڕشی نوێ درا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052