پزیشكێكی كورد سوده‌كانی مێخه‌ك ده‌خاته‌ڕوو

04.07.2020
جەماوەر نیوز
پزیشكێكی پسپۆڕی كورد باس لە سوود و زیانەكانی مێخەك لەسەر تەندروستی و جەستەی مرۆڤ دەكات و دەڵێت: “دژی شێرپەنجەیە”.
د. عەبدولواحید، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری و شێرپەنجە لە نووسینێكدا باسی سوود و زیانەكانی (مێخەك) دەكات، كە لە ماوەی ڕابردوودا لە زاری پسپۆڕانی بواری دەرمانی گیاییەوە باس لە سوودەكانی بۆ (ڤایرۆسی كۆرۆنا) كرا.
وەك د. عەبدولواحید ڕوونی كردۆتەوە، مێخەك (clove) ناوی زانستیەكەی بریتیە لە (caryophillium aromaticus) و چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
سوودەكانی مێخەك:
1- خۆراكە ماددەی گرنگی تێدایە: وەكو فایبەر و ڤیتامین و كانزاكان وەك مەنگەنیز.
2- ڕێژەی بەرزی دژە ئۆكسانی تێدایە وەكو ئیوجینۆڵ :
دژە ئۆكسانەكان ئەو ماددانەن كەوا فشاری ئۆكسیدی كەم دەكەنەوە كە دەبێتەوە هۆی نەخۆشییە درێژخایەنەكان
٣- دژە شێرپەنجەیە :
هەندێك توێژینەوە دەریانخستووە، كە هەندێ ماددەی تێدایە دەكرێ دژەی شێرپەنجە بن، ئەوەش لە ڕێگای وەستاندنی گەشەی خانەی شێرپەنجەییەكان و هاندانی لەناوچوونیان
٤- وەكو دژە بەكتریا بەكاردێ:
هەندێ توێژینەوە سەلماندوویان: كە دەكرێ وەكو كوژەری بەكتریا بەكاربهێنرێ وەكو بەكتریای ئی-كۆڵی، كە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراك.
٥- تەندروستی جگەر بەرەو پێش دەبا:
ئیوجینۆڵ سوودی هەیە بۆ جگەر و هەوكردنی كەم دەكاتەوە .
٦- شەكرەی خوێن ڕێك دەخات
٧- تەندروستی ئێسك بەرەوپێش دەبا:
مێخەك دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز ،ئەو ماددەیەش بەشداری لە درووستبوونی ئێسك دەكات .
8- برینی گەدە كەم دەكاتەوە:
دوونی مێخەك دەبێتە هۆی زیادبوونی لینجی گەدە بەمەش برین و ئازاری گەدە كەم دەكاتەوە.
بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان دەنكێ مێخەك بكە سەر ددانەكە یان دڵۆپێ ڕۆنی مێخەك ،، بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم دەنكێك مێخەك بجوو ،، دژە هەوكردنە و دەتوانرێت بۆ شۆردنی برینی پێست و پاقژكردنەوەی ئامێر و كەل و پالە پزیشكیەكان بەكاربهێنرێت ،، بۆ چارەسەری ئازاری ماسولكە و جومگەكان ئەتوانرێت سود لە ڕۆنی مێخەك وەر بگیرێت بە مەساج كردنی ..
زیانەكانی مێخەك :
هەروەك دەوترێت زۆر بەكارهێنانی هیچ شتێك باش نییە، لەكاتێكدا بەگشتی سوودی هەیەلەكاتی بەكارهێنانی لەسەر پێست و شوێنەكانی دەرەوە بەڵام ئەگەر بەشێوەیەكی زۆر و لە ڕاددەبەدەر بەكاربهێنرێ ئەوا دەبێتە هۆی :
1- خوێن بەربوون
2- ژەهراویبوون
3- حەساسیەتی پێست
4- حەساسیەتی دەم
5- هەناسە تەنگی و كێشەی هەناسەدان
6- فێ
7- ڕەپكە شانە
8- كەمبوونەوەی هەست پێكردن .
شێوازی بەكارهێنانی مێخەك:
1- لە ڕۆژێكدا ژەمێك یان دوو ژەمی لێ بەكاربهێنرێت.
2- ڕێژەی نوكە كەوچكی چا بە هاڕاوای یان بە ناهاڕاوی دانەیەك یان دوان.

زۆرترین خوێندراو