هۆکار و چارەسەرەکانی قەڵەوی وورگ بزانە

12.07.2020
جەماوەر نیوز
د.بینای کامەران، پسپۆری خۆرک
چەوريه هه ره ناتهندروسته كانی له‌ش قەڵەوی ورگە، هه ندێ كه‌س قەڵەون و وڕگیان گەورەيه هەندێك كه‌س كێشيان ئاساييه، بەڵام ووڕگیان هەیە، هۆكاری چەوری و گەوره‌يی وورگیانە :
١- خواردن وه‌ك نان و سه‌مون و له‌فه و شيرينی و شه‌كر و شير و ميوه‌ی زۆر له شه‌ودا.
٢- خواردنه‌وەکان، وه‌ك شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه‌گازيه‌كان و بيره و ماستاو و دۆ.
٣- غازات و هه‌وكردنی ڕيخۆڵه و قه‌بزی.
٤- قه‌لەقی و سترێس و بيركردنه‌وەی زۆر و دانيشتنی زۆر و شه‌وان دره‌نگ خه‌وتن.
٥- هه‌ندێ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر وه‌ك : حه‌بی زه‌خت، حه‌بی حه‌ساسيه‌ت و ئازار و حه‌ب يان ده‌رزی مه‌نع .
چاره‌سه‌ر:
١- ته‌رككردنی خواردن و خواردنه‌وه خراپه‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌ب و ده‌رمان و زۆر خواردنی خواردنه باشه‌كانی وه‌ك : خه‌يار, ته‌ماته ، كاهو ، سلق ، كوله‌كه
چاى سه‌وز و دارجينی و ليمۆ و زه‌نجه بيل و سركه‌ی سێو و سير .
٢- وەرزش يان رۆشتنی رۆژانه.
٣- چاكردنی خه‌وی شه‌و و ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك به وه‌رزش يان مه‌لەکردن.
٤- ئاو زۆر خواردنهوه ‌نيو كاتژمێر پێش و باش نانخواردن و ته‌رك كردنی ئاو خواردنه‌وه له‌كاتي نان خواردندا.
٥- چاره سه‌ری كێشه‌كانی ريخۆڵه و هه‌وكردن و قه‌بزی , له رێگه‌ی ئاو خواردنه وه و چاي سه‌وزو رازيانه و خه‌وی شه‌و و وەرزش يان رۆشتن بوو ماوهی یه‌ك كاتژمێر روزانه.