سبه‌ی موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

12.07.2020
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2020ی فەرمانبەران . 
سبەی دووشەممە ١٣ی ته‌موز مووچەی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشت و گوزار ، کارەبا ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ھەروەھا مووچەی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت .