له‌ كه‌ركوك 171 توشبوی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌

12.07.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له‌ دواى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى کوروناوه‌وه‌ ، 114 که‌س له‌ که‌رکوک تاکو ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ک  له‌ ته‌ندورستى که‌رکوک به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند له‌ دواى بڵاو بونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆتاوه‌ ،2247 که‌س له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌ گه‌رکوک توشى كۆرۆنا بوون و له‌ ئێستاشدا ته‌نها 171 که‌سیان ماونه‌ته‌وه‌ و چاک نه‌بونه‌ته‌وه‌.
وتیشى له‌ ڕووى حاله‌تى مردنیشه‌وه‌ به‌ هۆى ئه‌و په‌تایه‌وه‌ ،114 که‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ .