له‌ خورماتوو سێ تومه‌تبار ده‌ستگیرکران

13.07.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له‌ لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى شارۆچکه‌ى خورماتووه‌وه‌ سێ تومه‌تبار ده‌ستگیرکران.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند له‌ لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى شارۆچکه‌که‌وه‌ سێ که‌س ده‌ستگیرکران که‌ یه‌کێکیان پۆلیسه‌ودووانه‌که‌ى دیکه‌ش سه‌ر به‌ هێزه‌کانى عه‌سائیبى ئه‌هلى هه‌قه‌ .
سه‌رچاوه‌که‌ وتیشى ده‌ستگیر کردنى ئه‌و سێ تومه‌تباره‌ دواى ئه‌وه‌ هات که‌ له‌لایه‌ن که‌سانێکى نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆمبێک فڕێدراوه‌ته‌ ماڵى هاوڵاتییه‌کى کورد له‌ شارۆچکه‌که‌ ودواتر له‌ ڕێگه‌ى کامیراى چاودێرییه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ن ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.