جەماوەر نیوز
یه‌ك ساڵ كاركردن له پێناو خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هبدان و ئه‌نفاكراوان و زیندانیانی سیاسی
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لەگەڵ تیمەکەی لە کابینەی نۆیەم، یه‌ك ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كاره‌كانیدا و هه‌موو هه‌وڵێكی خستۆته كار بۆ خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.
له ماوه كاركردنیدا كاریكرد به به‌رده‌وامیدان به دابینكردنی كرێی خوێندن و كورسی خوێندن بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم و دابینكردنی كورسی تایبه‌تی خوێندنی باڵا بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان .
له به‌شێكی تری هه‌وڵه‌كانی كاریكرد بۆ لابردنی ڕۆتیناتی ئیداری له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان له پێناو ئاسانكاری بۆ خانه‌وده‌ی شه‌هیدان.
له كارنامه‌ی كاره‌كانیشیدایه پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانوبه‌ره بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌ستپێبكاته‌وه.
له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو هه‌وڵه‌كانی خسته‌كار له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه لێبڕینی موچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی
نه‌گرێته‌وه و خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌شهاته‌دی.
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود و تیمه‌كه‌ی سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره چاكسازییه‌كانن له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.