له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌كته‌رێكی لاوی كورد خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ساڵی پێده‌به‌خشرێت

12.09.2020
جەماوەر نیوز
شه‌وی ڕابردوو 11ی ئه‌یلولی 2020 ڕه‌وه‌ند تالب له‌ گه‌وره‌ترین ڤیستفاڵی ساڵانه‌ی فلیمی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین ئه‌كنه‌ر له‌ ساڵی 2020دا له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێبه‌خشرا وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر لە سریاڵی (4BLOK) ، ئەم خەڵاتە وەک ئۆسکاری جیهانی وایە،به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا.
  له‌ ڤیستفاڵه‌كه‌دا پێنج به‌ربژێر هەبوون بۆ به‌جه‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ نێویاندا "رەوەند تالب" ئەو خەڵاتەی بە دەستهێنا ، بۆ یەكه‌م جارە لاوێکی کورد وەک ئەکتەرێکی بە ناوبانگ لە ئەڵمانیا ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت.

ڕەوەند تالب له‌ دایبكبووی 22ی كانونی دووه‌می 1992ی شاری سلێمانییه‌ و له‌ ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ دایک و باوکی و براکانی چونه‌ته‌ ئەڵمانیا .
ڕه‌وه‌ند ئەکادیمیای نواندنی لە برلین تەواوکردوە ،چەندین ڕاهێنانی ئەکتەری و سینمای ئەکادیمی بینیوە، زیاتر لە دووسەد کاری هونەری لە شانۆ و فلیم و کورتە فلیم و سریاڵی ئەڵمانیا ڕۆڵی بینیوە.
ڕه‌وه‌ند كاره‌ هونه‌رییه‌كانی جێگه‌ی بایه‌خبووه‌،زۆر جار لە تەلەڤزیونە ناودار و گرنگەکانی ئەڵمانی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا سازکراوە، لە هەموو چاوپێکەوتنەکانیدا بە شانازیووە باسی لە کوردبونی خۆی و شوێنی لە دایکبونی كردووه‌. 
جارێک هاتەوە بۆ کوردستان چەندین وێنەی گوند و ناوچەکانی کوردستانی ئامادەکرد تا بیباته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا و کاری فلیمی لەگەڵ دەرهێنەری ئەڵمانی بۆ ئامادەبکات، بەڵام بەداخەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی زۆر نارەحەتیانکردبوو گوایە ئیقامەی کوردستانی نییە و زیاد لە دە رۆژ لە کوردستان بووە هەرچەندە ڕه‌وه‌ند تالب وتبووی کوردستان وڵاتی منەو لە سلێمانی لە دایکبوم چی پێویست دەکات وەک بێگانەیەک مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بكرێت؟
یه‌كێك له‌ ئاواته‌كانی ڕه‌وه‌ند ئه‌وه‌یه فلیمی سینه‌مای لە کوردستان بەرهەم بهێنێت و بەشدار بێت.