ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
میلۆدی قادر غه‌دیری كچه جوانی كورد به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی جیهانی ساڵی 2020 ی كه‌نه‌دا ده‌كات كه52 كچانی كاندیدی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئه‌م وڵاته تێیدا به‌شدارن بۆ هه‌ڵبژاردنی جوانترین شاجوانی ئه‌م ساڵ له وڵاتی كه‌نه‌دا كه بڕیاره له نێوان ڕۆژانی 1 ی نۆڤه‌مبه‌ر تا 7 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 دا چالاكییه‌كانی ئه‌م پێشبڕكییه به‌ڕێوه ده‌چێت .
میلۆدی قادری له‌دایكبووی ساڵی 1994 ی كه‌نه‌دایه‌و له‌خێزانێكی كوردی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، خوێندنی سه‌نیكا كۆلیج و زانكۆی ( له‌یك هێد ) له‌كه‌نه‌دا ته‌واو كردووه.
میلۆدی ساڵانێكی زۆره له بواری یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران سه‌نته‌ری پێشوازی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له ناوه‌ندی YMCA خۆبه‌خشانه هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌كانی زانیاری و ڕێنماییكردنیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕووی زمان و گواستنه‌وه و كاركردن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052