ئه‌مڕۆ سوپای ئازەربایجان چووە نێو شاری ئاغدامی قەرەباخ

20.11.2020
جەماوەر نیوز

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی چووە نێو شاری ئاغدام لە هەرێمی قەرەباخ، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی سێ لایه‌نه‌ی نێوان ڕوسیا و ئازەربایجان و ئەرمینیادا کراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ئه‌مرۆی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاشتیی هەمیشەییدا کە لەگەڵ ئەرمینیا بە سەرپەرشتیی رووسیا واژۆکرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەم جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو شاری ئاغدام. 
رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2020، ئیلهام عەلیێڤ گوتاری سەرکەوتنی شەڕی بەسەر ئەرمینیادا پێشکەشکرد و رایگەیاند، خشتەیەکیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەرمینیا داناوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا جێبەجێ دەکرێت.
عەلیێڤ لە دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە ئاشکرایکرد بەپێی رێککەوتنەکە، ئازەربایجان سێ شاری هەرێمی قەرەباخ بەدەستدەهێنێتەوە، کە بریتین لە کڵجڵار تاوەکو 15 تشرینی دووەم، هەروەها ئاگدام تاوەکو 20ی هەمان مانگ و لاچین تاوەکو یەکی کانوونی یەکەمی داهاتوو.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ