له‌ هێرشێكی موشه‌كی 10 هاوڵاتی ئه‌فغانستان گیانیان له‌ ده‌ستدا

21.11.2020
جەماوەر نیوز

له‌ ئه‌نجامی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان ده‌ كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند زیاتر له‌ ده‌موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان كراوه‌ له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و به‌ هۆیشه‌وه‌ ده‌هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا و زیاتر له‌ 30كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیاریتیان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

هێرشه‌كه‌ پێش دوو كاتژمێر له‌ كۆبونه‌وه‌ی مایك بومبیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی تالیبان بوو.