عێراق بێ لێبڕین موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ دابه‌شده‌كات

19.01.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ موچەی ئه‌م مانگه‌ به‌ لێبڕینه‌وه‌ دابه‌شبكرێت.
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق باس له‌وه‌كردووه‌، كه‌ موچه‌ی مانگی كانۆنی دووه‌م به‌ بێ هیچ لێبڕینێك دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە ئەو زانیارییانەی باس لە لێبڕینی بڕێکی موچەی فەرمانبەران دەکەن راست نین و بێ بنەمان.
بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق 2021 هەر کەسێک لە عێراق موچەی 500 هەزار دینار بێت یان کەمتر باجی لێ وەرناگیرێت، بەڵام 10% باج دەخرێتەسەر هەر موچەیەک لە یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، هاوکات، ٢٠% باج دەخرێتەسەر هەر موچەیەک لە یەک ملیۆن دینار زیاتربێت و لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتر نەبێت و موچەی زیاتر لەوەش بە رێژەی زیاتر باجی دەخرێتەسەر

زۆرترین خوێندراو