واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕاگه‌یه‌نرا

24.01.2021
جەماوەر نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می 2021ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 26ی كانونی دووه‌می 2021 موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایشی گشتی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی 2021ی فه‌رمانبه‌ران كرد به‌ لێبڕینی له‌ 21%.