حەبیب ئاماده‌یه‌ بۆ یاری تۆپی پێ

25.01.2021
جەماوەر نیوز

حەبیب نورمەحەمەدۆڤ یاریزانی یاریی هونەرە جەنگیەکان ئامادەیە یاریی بۆ یانەیەکی تۆپی پێ بکات.

حەبیب لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ئامادەیە دەست بە یاریی تۆپی پێ بکات و چاوەڕێ ئۆفەری یانەکان دەکات و هەر یانەیەک داوای لێ بکات، ئەوا ئامادەیە یارییان بۆ بکات.
حەبیب بێجگە لە یاریی هونەرە جەنگیەکان، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ یاریزانانی تۆپی پێ بە تایبەت کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەیە و بەم دواییەش دوای بیست و نۆیەمین بردنەوەی لە یاریی هونەرە جەنگیەکان بەرامبەر مەکگریگۆر، بە یەکجاری وازی لەو یارییە هێنا.


زۆرترین خوێندراو