جەماوەر نیوز
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا،
تیمێكی توێژه‌رانی به‌شی خۆراك له زانكۆی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا، هیوا بۆ
نه‌خۆشانی شه‌كره ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه تاقیكردنه‌وه‌یان له سه‌ر
به‌كارهێنانی خواردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت كردووه، له رێكخستنه‌وه‌ی ئاستی
شه‌كر له خوێندا، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
توێژه‌ره‌كان، (19) كه‌سیان خسته ژێر
تاقیكردنه‌وه، كه تووشبووی نه‌خۆشی شه‌كره نین، (8) كه‌سیان
هه‌ستیارییان به‌رامبه‌ر به ئه‌نسۆلین هه‌یه و (11) كه‌سیان به‌رگرییان
كردووه، له‌گه‌ڵ (10) تووشبووی نه‌خۆشی شه‌كره، سه‌رجه‌میان له‌كاتی
تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رمانی شه‌كره‌یان به‌كارنه‌هێناوه، "سركه‌ی سێ‌و"یان
به رێژه‌ی (20) گرام به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ (40) گرام ئاو و (2) كه‌وچكی
بچووك له شه‌كری ده‌ستكرد پێدراوه.
دوای (2) خوله‌ك له خواردنه‌وه،
به‌شداربووانی تاقیكردنه‌وه‌كه ژه‌مێك خواردنیان پێدراوه، كه پێكهاتووه
(87) گرام له كاربۆهێدرات له نانی سپی و رۆنی كه‌ره و شه‌ربه‌تی
پرته‌قاڵ.
سامپڵی كلوكۆز له خوێنی نه‌خۆشانی
شه‌كره دوای (30) خوله‌ك وه‌گیراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، خواردنه‌وه‌ی
سركه‌ی سێ‌و، به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئاو، رۆڵێكی كاریگه‌ری له دابه‌زاندنی
رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا هه‌یه، نه‌خۆشانی شه‌كره ده‌توانن، له رێگه‌ی
خواردنه‌وه‌ی سركه‌ی سێ‌و كۆنترۆڵی شه‌كره بكه‌ن.
توێژه‌ران له تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان بۆیان
ده‌ركه‌وت، خواردنه‌وه‌ی سركه‌ی سێ‌و به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئاو، بۆ نه‌خۆشانی
شه‌كره گرنگه، به‌ڵام باشتره كاربۆهیدرات و شه‌كر به‌لاوه‌بنێن.