جەماوەر نیوز
هەردوو بانکی جەی پی مۆرگان چەیس و گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکەن، بە کەمبوونەوەی پەتای کۆرۆنا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتهوه.
لە روونکردنەوەی بانکەکاندا هاتووە: پێشبینییەکان زۆر گەشبینانەن و ئاماژە بەوە دەدەن نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 100دۆلار بەرزبێتەوە، کە ئەو نرخەش لە دوای ساڵی 2014ـەوە لە بازاڕی وزەدا نەبینراوەتەوە.
ئەو بانکانە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دابەشکردنی پشتیوانییه داراییەکان دەگەڕێنەوە، کە هێزی بەکاربردن بەهێز دەکات و وادەکات ژیان ئاسایی بێتەوە.