نرخی نه‌وت 69 دۆلاری تێپه‌ڕاند

05.03.2021
جەماوەر نیوز
دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی ئەندامانی ئۆپێک پڵەس کە تێیدا بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیادنەکەن، نرخی نەوت سوودی لە بڕیارەکە وەرگرت و بەخێرایی بۆ ئاستی 14 مانگی لەمەوبەر بەرزبووەوە کە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرووی 69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا. ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە نزیک 70 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسیش لە سەرووی 66 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زۆرترین خوێندراو