ئەم سێ شتە لەبیرمەکە، ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە

10.03.2021
جەماوەر نیوز

 ئەم سێ شتە لەبیرمەکە، ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە

د.پشدەر عبداللە اسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان
ا- ئەو خواردنانەی کە بۆ گەشەی منداڵەکەت گرنگن:
١-هێلکە:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ترشە چەوری پێویست،ڤیتامین د ،فۆسفۆڕەس،سیلینیەم ،ئۆمێگا ٣ لەگەڵ ئایۆدین.
کە ئەو مادانە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.
٢- شیر:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ڤیتامین د ، پۆتاسیۆم ،کالسیۆم ،فۆسفۆڕەس لەگەڵ مەگنیسیۆم.
٣-خواردنی سۆیا:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کالسیۆم.
٤-گۆشتی سور:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئایرۆن(ماددەی ئاسن) بۆ ڕێگری کردن لە کەم خوێنی.
٥-مریشک و ماسی:دەوڵەمەند بە پڕۆتین.
٦-خواردنی پاقلەمەنیەکان وەک نیسک و ماش و فاسۆلیا.
٧-سەوزەی گەڵادار.
٨-چەرەسات وەکو گوێز و بایەم و فستەق.
٩-میوەی دەوڵەمەند بە ماددە کانزاکان.
١٠-ئەو تۆوە ڕووەکانەی کە ئەخورێن وەک گەنمەشامی.
ب-خەوێکی باش و تەندرووست:
نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟
۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.
۲. نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.
۳. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.
٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.
۵. ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.
٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
۷. نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
۸. پێش نووستن نابێ چا ٫ کۆلا ٫ چوکلێت ٫ کۆفێ بدرێت بە منداڵ.
۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.
ئەبێت بڕی پێویست بخەوێت:
ئایە منداڵ ئەبێ چەند بخەوێت لە ڕووی تەندروستیەوە؟
نوستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت :
۱- تەمەن ۱ هەفتە :
بە ڕۆژ ۸ کاتژمێر
بە شەو ۸ کاتژمێرو نیو
۲- تەمەن ٤ هەفتە :
بە ڕۆژ ٦ بۆ ۷ کاتژمێر
بە شەو ۸ بۆ ۹ کاتژمێر
۳- تەمەن ۳ مانگ :
بە ڕۆژ : ٤ بۆ ٥ کاتژمێر
بە شەو : ۱۰ بۆ ۱۱ کاتژمێر
٤-تەمەن ٦ مانگ :
بە ڕۆژ : ۳ کاتژمێر
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر
٥- تەمەن ۹ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر
٦- تەمەن ۱۲ مانگ :
بە ڕۆژ : ۲ کاتژمێرو نیو
بە شەو: ۱۱ کاتژمێر
۷- تەمەن ۲ ساڵ :
بە ڕۆژ : ۱ کاتژمێرو نیو
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو
۸- تەمەن ۳ ساڵ :
بە ڕۆژ : ئەگەر بخەوێت کەمتر لە کاتژمێرێک.
بە شەو : ۱۱ کاتژمێر و نیو.
۹-تەمەن ٤ ساڵ :
بە شەو : ۱۱ کاتژمێرو نیو.
لەو تەمەنە بەدواوە خەوی رۆژ نامێنێ وە کاتژمێرەکانی خەوی شەو لە ۱۱ کاتژمێرەوە کەم ئەبێتەوە بۆ ۹ کاتژمێر لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا.
ج- ئەبێت ئەو وەرزشانە بکات کە بۆ گەشەی باڵای پێویستن وەکو پەت پەتێن و خۆهەڵواسین.


زۆرترین خوێندراو